بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک سێ سەرباز ئەمەریکی گیانیانلەدەستدا
K24 - هەولێر
بەرپرسێکی ئەمەریکی رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی پاسەوانی نیشتمانی و سەربازێکی دیکەی پاسەوانی سنوور، له نزیک سنووری تێکساس لەگەڵ مەکسیک کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا.
بەرپرسێکی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە کەناڵ ABCـی راگەیاند، دوێنێ هەینی 8ـی مارسی 2024، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی پاسەوانی نیشتمانی ئەمەریکا لە ویلایەتی تەکساس لە نزیک سنووری ئەمەریکا و مەکسیک، سێ کەس لەناو هێلیکۆپتەرەکە گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکان، هێلیکۆپتەرێک لە شاری لا گرولا کە شارۆچکەیەکی سنوورییە و دەکەوێتە نزیک ریۆ گران کەوتووەتە خوارەوە.
ئیلۆی ڤێرا، دادوەری ستار کاونتی بەرپرسی باڵای ناوخۆیی پارێزگاکە رایگەیاند، "باری تەندروستی یەکێک لە سەربازەکان ناجێگیرە".
سەرچاوەکانی جێبەجێکردنی یاساش رایانگەیاند، "سێ سەربازەکەی پاسەوانی نیشتمانی بەناوی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆوە لەسەر فەرمانی فیدراڵی کاردەکەن. کۆپتەرەکە فڕۆکەیەکی لاکۆتای پاسەوانی نیشتمانی نیویۆرک بووە".
مانگی یەکی ساڵی رابردوو، کۆپتەرێکی وەزارەتی سەلامەتی گشتی ویلایەتی تەکساس لەکاتی ئەرکێکی دەوریەدا بەدرێژایی سنووری ویلایەتەکە لەگەڵ مەکسیک دوای لەدەستدانی کۆنترۆڵ کەوتە خوارەوە. هاوفڕۆکەوانەکە بەسووکی بریندار بوو، بەڵام هێڵی کۆپتەرەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت.