سه‌رنووسه‌رى "جمهوريه‌ت" ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى جمهوريه‌تى به‌رهه‌ڵستكارى توركيا جان دوندار ده‌ستى له كار كێشايه‌وه و رايگه‌ياند، متمانه‌ى به دادگا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى توركيا نييه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى جمهوريه‌تى به‌رهه‌ڵستكارى توركيا جان دوندار ده‌ستى له كار كێشايه‌وه و رايگه‌ياند، متمانه‌ى به دادگا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى توركيا نييه.
دادگا سزاى پێنج ساڵ و 10 مانگ زيندانيكردنى به‌سه‌ر سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌كه‌دا سه‌پاند.
دوندار به تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنى ده‌وڵه‌ت و وروژاندنى توڕه‌يى سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سزا درا.
دوندار ئێستا چاوه‌ڕوانى پێداچوونه‌وه به سزاكه‌ى ده‌كات و له ئه‌ڵمانيا ماوه‌ته‌وه.
سه‌روتارى رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى ره‌وشى دواى كوده‌تاى 15ى ته‌مموز ره‌وشێكى نادادوه‌رانه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه، دوندار نه‌يتوانيوه له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده بێت.
دوندار ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، حكومه‌ت بارى نائاسايى به ده‌رفه‌ت زانيوه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ناجۆر و ناياسايى ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريدا بگرێت.
هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وه‌شى گوتووه: تا بارى نائاسايى به‌رده‌وام بێت ناچێته به‌رده‌م دادگا.
دوندار ژماره‌يه‌ك كتێبى چاپكراوى هه‌يه و له شوبات/ فێبرايه‌رى 2015ه‌وه كراوه‌ته سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى جمهوريه‌ت و به خێرايى رۆژنامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى به‌رهه‌ڵستكاربوونى وه‌رگرتووه.
له 2015دا رۆژنامه‌كه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه سوپاى توركيا هاوكارى گرووپ و ميليشيا تيرۆريسته‌كانى سووريا ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ