چەند بەڵگەنامەیەکی ئۆپنهایمەر سەبارەت بە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەخرێنە بازاڕەوە

بەڵگە نامەکانی، جی رۆبرت ئۆپنهایمەر
بەڵگە نامەکانی، جی رۆبرت ئۆپنهایمەر

K24 - هەولێر

چەند بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە ئەمەریکا خرانە زیادکردنەوە، لەنێویاندا نامەیەک کە واژۆی فیزیازانی ئەمەریکی جی رۆبرت ئۆپنهایمەر "باوکی بۆمبی ناوەکی ئەمەریکی"یە.

بەپێی راپۆرتی سمیس ئەو بەڵگەنامانە کۆپییەکی دەگمەنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1945 جگە لە نامەیەکی خودی ئۆپنهایمەر، لە 35 هەزار دۆلار بۆ یەکەم و پێنج هەزار دۆلار بۆ دووەم دەستی پێکردووە و بڕیارە لە زیادکردنەکە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کۆتایی پێبێت.

راپۆرتەکە وردەکاری وردی پەرەپێدانی بۆمبەکە دەخاتە روو، هەروەها واژۆی ئۆپنهایمەر و 23 کەسی دیکە لەخۆدەگرێت کە بەشێک بوون لە پڕۆژەی مانهاتن، لەنێویاندا ئێنریکۆ فێرمی و ئێرنست لۆڕانس.

ئەو نامەیەی ئۆپنهایمەر تیایدا بۆمبەکە بە "چەکێک دەستدرێژی" وەسف دەکات، درێژییەکەی یەک لاپەڕەیە. ماڵی زیادکردنەکەش دەڵێت، نامەکە بەو شێوەیە لە "ئۆپنهایمەر بۆ ستیڤن وایت"، لە گۆڤاری لوک دا ناردوویەتی.

RR Auction House ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بەڵگەنامانە لە گەشتی زانستی و کارگێڕییەکان دەچن کە بووەتە هۆی دروستکردنی یەکێک لە بەهێزترین چەکەکانی لەناوبردنی مرۆڤایەتی."

بەپێی زیادکردنەکە لە نێوان واژۆکارانی ئەو بەڵگەنامانەدا رۆبەرت ئۆپنهایمەر و ئێنریکۆ فێرمی کە بەشێک بوون لەو تیمە داهێنەرە کە یەکەم ریاکتۆری ئەتۆمییان داهێنا. ئێرنست لۆڕێنس، براوەی خەڵاتی نۆبڵ یەکەم خێراکەری تەنۆلکەکانی دروستکرد کە ناوی سایکلۆترۆنە و جەیمس چادویک کە دۆزینەوەی نیوتڕۆن.

لەنێو ئەو شتانەی کە لە زیادکردنەکەدا لە بۆستن پێشکەش بە فرۆشتن کراون، بەڵگەنامەیەک هەیە کە باس لە پرۆسەی نهێنی داهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەکات لە تاقیگەی لۆس ئەلامۆس لە نیو مەکسیکۆ.

بۆبی لیڤینگستۆن، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای RR Auction House دەڵێت: "نامەکە ناوەڕۆکێکی سەرسوڕهێنەری هەیە، چونکە ئۆپنهایمەر دیدێکی نائاسایی نیشاندەدات سەبارەت بە بەکارهێنانی داهاتووی بۆمبی ئەتۆمی" و ئەم بەڵگەنامەیە بە بڕی 4000 دۆلار پێشکەشکراوە.

Fly Erbil Advertisment