بەهۆی رفاندنی 16 کەس پۆلیسی بەڕازیل چەکدارێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی بەڕازیل
پۆلیسی بەڕازیل

K24 - هەولێر

بەهۆی رفاندنی 16 کەس لەناو پاسدا لە رێۆ دی جانیرۆ، پۆلیسی بەڕازیل کە سێکی چکداری دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئاداری 2024، پۆلیسی بەڕازیل رایگەیاند، چەکدارێکیان دەستگیر کردووە کە 16 هاووڵاتی لەناو پاسێکدا رفاندووە و تەقەی لە خەڵک کردووە لە شەقامەکاندا و دوو کەسیشی بریندارکردووە.

بە گوتەی پلیسی ریۆ دی جانیرۆ: "دوای نزیکەی 4 کاتژمێر ئەو کەسە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و بارمتەکان ئازاد کراون، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێکیان زیانیان پێ بگات".

پۆلیس ئاشکرایکرد، چەکدارەکە ناوی پاولۆ سێرجیۆ دی لیمایە و تەمەنی 30 ساڵە و پێشینەی تاوانی هەبووە، دوای ئەوەی بە تاوانی دزیکردن سزا دراوە. هەروەها تا ئێستا هۆکاری رفاندنی بارمتەکانی ئاشکرا نەکردووە.