لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر پێداویستییەکان زیادی کردووە
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئاداری 2024، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێوانەی بەکاربەری ساڵی 2023، بەرامبەر بە ساڵی 2022 بەرێژەی 7% بەرز بووەتەوە.
ژمارەی پێوانەی نرخی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان، لە کانوونی دووەمی 2023 بەراورد بە کانوونی یەکەمی 2024 لە هەرێمی کوردستان 7% بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە 116.33 پۆینتەوە بووە بە 117.13 پۆینت، بەمەش پێداویستەییەکانی خەڵکی خواستێکی زۆری لەسەر بووە.
بە گوێرەی ئاماری ئەو دەستەیە، نرخەکانی بەکاربەرئاماژەیە بۆ ئامارێک کە پێوانەی گۆڕانکارییەکانی ئاستی گشتی نرخەکانی سەبەتە و کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لەناوخۆدا بەکار دەهێنرێ. ئەو پێوانەیە رەنگدانەوە لەسەر خەرجی رۆژانەی خێزانەکان لە وڵاتدا.
ئامارەکە هەرسێ پارێزگا کەی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت وەک، پێوانەکان بۆ "خزمەتگوزارییە جۆرا و جۆرەکان، پەروەردە، رۆشنبیری، چێشتخانەکان، پەیوەنییەکان، گواستنەوە، تەندروستی، پێداویستی ناوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاو، کرێی نیشتەجێبوون، ئاو، کارەبا، سووتەمەنی، خواردنەوە کحولییەکان و توتن لەگەڵ خواردنەوە ناکحولییەکان"بووە.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2023 زۆرترینی خواست لەسەر ماددە کحولییەکان و تووتن بووە، لە کاتێکدا، لە کانوونی یەکەمی 2024 خواست زۆر لەسەر کەرەستە و کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان بووە، بەجۆرێک لە هەولێر 8%، سلێمانی 7% و دهۆک 7% بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە.