دوو تۆمەتبار لە سلێمانی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر
دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر

K24- هەولێر

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا .

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئاداری 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزە رایگەیاند، لەكاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكان دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان ئەو دوو تۆمەتبارە، سەرقاڵی لێكردنەوە و دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ح، أ، ر  -  ب، ش، م)  بەبڕیاری دادوەرو راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.