پوتن پرسیارێکی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا (راست) و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا (چەپ)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا (راست) و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا (چەپ)

K24 - هەولێر

سەرۆکی رووسیا پرسیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئاشکرا کرد،کە گوتوویەتی: ئایا دەیەوێت جۆو بایدنی "خەوتوو" لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەربکەوێت یان نا.

لە چاوپێکەوتنێکدا ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ترەمپ منی بەوە تۆمەتبار کردووە کە چوومەتە کۆشکی سپی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هاوسۆزی لەگەڵمدا نوواندووە، بەو هۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بە راشکاوی لێی پرسیوە: "دەتەوێت جۆو بایدنی خەوتوو سەربکەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا یان نا؟".

پوتن لە چاوپێکەوتنەکەدا گوتی، ئەم رووداوە زیاتر لە چوار ساڵ لەمەوبەر بوو، لە یەکێک لە گفتوگۆکاندا ترەمپ ئەمەی پێ گوتم.

سەرۆکی رووسیا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەوەی جێی سەرسورمانبوو، ئەوە بوو کە ترەمپیان گۆشەگیریکرد، چونکە بەگوتەی ئەوان ئێمە پشتگیریمان لەو کاندیدە کردووە. هەرچەندە ئەمە جۆرێکە لە قسەی بێمانا."

هەروەها پوتن هەوڵێکی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە ساڵی 2011 جۆو بایدن سەردانی مۆسکۆی کردوو و گوتی، ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکاندا دەستوەردەداتە کاروباری رووسیا.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە رۆژی 5-10-2024 بەڕێوەبچێت.