چین..لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی دزەکردنی غاز لە چێشتخانەیەکدا 7 کەس گیانیلەدەستدا

K24 - هەولێر
لەئەنجامی تەقینەوەیەک بەهۆی دزەکردنی غازەوە لە چێشتخانەیەکی چین حەوت کەس گیانیلەدەستدا و 27ـی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئاداری 20224، میدیاکانی چین رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی دزەکردنی غاز لە چێشتخانەیەکی یەکێک لە گەڕەکەکانی پەکین روویدا. ئەوەش بووەتە هۆی گیانیلەدەستدانی حەوت کەس و برینداربوونی 27ـی دیکە.
بەپێی میدیاکانی چین، زیانێکی زۆر گەورە بەر ناوچەکە کەوتووە، چونکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بووە بە دووری نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە پەکینەوەیە.
لای خۆیەوە تەلەفزیۆنی CCTV چین بڵاویکردەوە، هۆکاری پێشبینیکراوی کارەساتەکە دزەکردنی غاز بووە لە چێشتخانەیەکی مریشکی سورکراوەدا. کە بووەتە هۆی داڕمانی بینایەک و وێرانکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگر کوژێنەوەی چین رایگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری لەگەڵ 36 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، هاوکات 154 ئاگرکوژێنەوە کۆکراونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.