ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی توركیا و لایه‌نی عێراقی له به‌غدا بڵاوكرایه‌وه
K24 – هەولێر:
دوای گه‌یشتنی شاندێكی باڵای توركیا بۆ عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌نێوان شانده‌كه و لایه‌نی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێندرا، كه "خاكی عێراق بۆ به ئامانجگرتنی توركیا به‌كارده‌هێنێت".
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه ئه‌منییه‌كه‌ی شاندی توركیا و لایه‌نی عێراقی ئاشكراكرد، تێیدا جه‌خت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پرسه بازرگانییه‌كان، كشتوكاڵ، وزه، ئاو، ته‌ندروستی و گواستنه‌وه كرایه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه، كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ عێراق بده‌ن. (به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا).
لایه‌نی عێراقی و توركی هیوایانخواست سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ببێته خاڵی پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها توركیا پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كرد، به‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌وڵه‌كان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ك و رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش چڕبكرێنه‌وه، ته‌واوی پرسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو وڵات له‌خۆبگرێت.
سه‌روه‌ری خاكی توركیا و عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و په‌كه‌كه‌ش وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌ك مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌ردوو وڵات ناسێندرا و راگه‌یه‌ندرا، بوونی په‌كه‌كه له‌نێو خاكی عێراق پێشێلیی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌یه.
جه‌خت له جێبه‌جێكردنی هه‌موو رێككارێك له دژی په‌كه‌كه كرایه‌وه كه خاكی عێراق بۆ به‌ئامانگرتنی توركیا به‌كار ده‌هێنێت.
شاندی تورکیا لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و مونیر کارالئۆغڵو، جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا پێکهاتبوو.
شاندی عێراقیش بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێکهاتبوون.