گۆتێرێز پەیامێک بۆ چەند وڵاتێک دەنێرێت
K24 - هەولێر
گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا نامەی بۆ هەریەک لە سەرۆکەکانی رووسیا، تورکیا و ئۆکرانیا ناردووە.
ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا نامەی بۆ هەریەک لە سەرۆکەکانی رووسیا، تورکیا و ئۆکرانیا ناردووە.سەبارەت بە پرسی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای رەشدا.
بەگوتەی ئەو گوتەبێژە: "بەردەوامین لە دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی بازرگانی و بەردەوامبوونی پێداویستی خۆراک و مانەوەی کەشتییەکان بە سەلامەتی".
ستیڤان دەشڵێت: "لەم بارەیەوە، پێشتر لە مانگی شوباتدا، سکرتێری گشتی نامەی ئاراستەی سەرۆکەکانی رووسیا و تورکیا و ئۆکرانیا کرد و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئازادی گەشتی مەدەنی وەک ئامانجی سەرەکی هەوڵە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە، و رێگاکانی خۆراک و بازرگانی دەبێت سەلامەت بن"
راشیگەیاند، هەناردەکردنی خۆراک و کشتوکاڵی کە بە دەریای رەشدا تێدەپەڕێت، گرینگە بۆ بازاڕەکان و ئاسایشی خۆراکی جیهان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لە چەند مانگی رابردوودا پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدیهاتووە لەڕووی قەبارەی هەناردەکردنی خۆراک لە دەریای رەش کە دەپەڕنەوە، بەڵام ئەو کەشتیانەی لە ئۆکرانیا و رووسیا دەڕۆن رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە بەهۆی بەئامانجگرتنی بەندەرەکان و مینە دەریاییەکان.