خوێندنی باڵا خوێندکاران و قوتابییە و لێهاتووەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتى خوێندنى باڵای و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، (Falling Walls Lab) وەک وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی بیرۆکەی داهێنانیان هەیە، ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئاداری 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: خوێندکاران و قوتابییە و لێهاتووەکان لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن بیرۆکە و داهێنانەکانیان پێشکەش بە (Falling Walls Lab) بکەن، کە چالاکییەکى هاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی (DAAD) ى ئەڵمانی (Culture Factory) و وابڕیارە لە ڕێکەوتى (26/ 5/ 2024) ئەم چالاکییە بەڕێوە بچێت.
ڕاشیگەیاند، (Falling Walls Lab)، وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی داهێنانیان هەیە و دەتوانن پرۆژە و پلان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ماوەی 30 خولەکدا پێشکەش بکەن و کێبرکێ بکەن بۆ بەدەستهێنانی گەشتێک بۆ (the Falling Walls Science Summit and be part of the Lab Finale) لە بەرلین - ئەڵمانیا.
ئاماژی دا بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەی داهێنان، سەردانی ئەم ماڵپەڕە ( https://falling-walls.com/lab/apply/iraq/) بکەن، هەروەها بۆ پرسیار و تێبینییەکانتان سەردانی ماڵپەڕى ([email protected]) بکەن. دوا کاتیش بۆ پێشکەش کردنى بیرۆکەکان (15/ 4/ 2024).