بە وێنە..لە شەقڵاوە گورگ 60 سەرمەڕ دەخنكێنێ

K24 – ھەولێر
بەرەەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندێكی سنووری قەزای شەقڵاوە گورگ پەلاماری مێگەلە مەڕی ھاووڵاتیەك دەدات و زیاتر لە 60 سەر مەڕی خنكاندووە.
ھاووڵاتیەكی گوندی لاسا لە سنووری شەقڵاوە بە ماڵپەڕی كوردستان24 گوت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند گورگێك پەلاماری مێگەلە مەڕی ھاووڵاتیەكی گوندەكەماندا بەناوی حوسێن رەزاق، لە ئەنجامدا زیاتر لە 60 سەر مەڕی خنكاندووە".
گوتیشی: "لە ماوەی رابردوودا چەند جارێكی دیكە گورگ پەلاماری مەڕ و ئاژەڵی ھاووڵاتیانیانداوە، بەڵام ئەوە یەكەم جارە ئەو زیانە زۆرە بە ھاووڵاتیان بگەیەنێت".
بەگوێرەی زانیاری خاوەن مەڕو گوندنشینان لەم چەند ساڵەی دواییدا گورگ لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان زۆربوون و پەلاماری ئاژەڵانیان دەدەن.





.jpg)