وەزارەتی دارایی داوای لیستەکانی مووچە و پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتەکان دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانەی بکەن.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئیمزای ئاوات شێج جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانی حکوومەتی هەرێمی کردووە و داوا دەکات، هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئادار، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا دیاری کرابێت، لە کاتی گونجاودا ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بکەن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژی كوردستان24 گوتی: حکوومەتی هەرێم مانگانه‌ بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی به‌ نۆ سەد و چل و نۆ ملیار دیناره‌، بەڵام تا وەکوو ئێستە پارەی تەواو لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان بۆیە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

گوتیشی: چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی بکەین.

 

Fly Erbil Advertisment