ڤینسێنت كامپۆس: له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن مه‌سرور بارزانی داوای پابه‌ندبوونی عێراقی به ده‌ستوور له چه‌ندین بۆنه و دیدار دووپاتكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تایبه‌ت به نامه‌كه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كۆنگرێس بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن، دیپلۆماتكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و نامه‌ی ئاراسته‌ی بایدن كراوه، به‌شێكه له راوێژ و به‌رچاوڕوونی. هه‌روه‌ها گوتیشی: "یه‌كێك له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، كه ده‌بێت به‌ره‌وپێشوونی تێدا به‌دی بكرێت. هاوكات گوتیشی: "له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن مه‌سرور بارزانی داوای پابه‌ندبوونی عێراقی به ده‌ستوور له چه‌ندین بۆنه و دیدار دووپاتكرده‌وه".
ڤینسێنت كامپۆس دیپلۆماتكاری پێشوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ واشنتن له دۆخێك‌دا ده‌كرێت، كه پێویست و گرنگه بۆ په‌یوه‌ندیی و به‌هاكانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ده‌بێت به‌ره‌وپێشوون له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌دی بێت و گۆڕانكاریی دروست بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر بۆ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌رێنی بیگۆڕێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت به‌غدا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر بگۆڕێت، كوردستانێكی به‌هێز له رووی ئاسایش و ئابووری، سوودی بۆ ته‌واوی عێراق ده‌بێت.
تایبه‌ت به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڤێنسینت كامپۆس روونیكرده‌وه، ده‌بێت هه‌موو كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن و پشتگوێ نه‌خرێن.
روونیشیكرده‌وه، له ده‌ستووری عێراق به روونی باس له مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌ڵام به‌شێك له به‌غدا هه‌ن نایانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، ئه‌و دیپلۆماتكاره رایگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی داوای پابه‌ندبوونی عێراقی به ده‌ستووری له چه‌ندین بۆنه‌و دیدار دووپاتكرده‌وه.