ئازاد جوندیانی: ئێران، هەموو عێراق بە هی خۆی ئەزانێت
K24 - هەولێر
شارەزایەکی سیاسیی ڕایدەگەیەنێت، شۆڤینیەت و ڕەگەزپەرستی دەرهاوێشتەی یەک شتن! ئەویش وڵاتی داگیرکەرە، چونکە هەمیشە ئەیەوێت ئەو نەتەوەیەی لەژێر دەستیدایە هەر بەژێر دەستەیی بمێنێتەوە.
ئازاد جندیانی، شارەزایی سیاسیی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کورد پێی وابوو نابێت لەژێر دەستی بەعس بێت، ئەیویست سەربەخۆ بێت، هەروەها پارچەکانی کوردستان ئەزمونێکی زۆریان لەگەڵ چەوساندەوە هەیە لەلایەن وڵاتانی داگیرکەرەوە، بۆیە لە هەرێمی کوردستان هەستکردن بە چەوساندنەوە زۆر فراوانتر بوو.
جندیانی گوتیشی: کاتێک کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 ڕووی دا، هێشتا سۆراخی ئەو کەسانەمان نەدەزانی کە بە کیمیایی بریندار کران، یان لەکاتی ئەنفالدا بیسەروشوێن کرابوون، لەبەرئەوە کورد قبوڵی نەبوو جارێکی دیکە بچێتەوە ژێر دەستی حزبی بەعس.
ئەو سیاسەتمەدارە لەوەڵامی مامەڵەکردنی بەغدا بە عەقلیەتی شۆڤینی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گوتی: شۆڤینیەت و ڕەگەزپەرستی دەرهاوێشتەی یەک شتە! ئەویش وڵاتی داگیرکەرە، چونکە هەمیشە ئەیەوێت ئەو نەتەوەیەی لەژێر دەستیدایە هەر بەژێر دەستەیی بمێنێتەوە.
جندیانی ڕاشیگەیاند، تاوەکو هاوکێشەی داگیرکەر و داگیرکراو هەبێت، گۆڕان ڕوو نادات، دەشڵێت، تاکتیک ڕوو دەدات، هەر ڕۆژە و بەجۆرێک مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران، هەموو عێراق بە کوردیشەوە بە هی خۆی ئەزانێت، ئەمە لە کاتی شای ئێرانیش هەروا بووە، کەواتە ئێران سیاسەتێکی جیاواز لە ناوچەکە پەیڕەو دەکات کە بەرژەوەندیی خۆی تێدایە.
ئهمڕۆ 33 ساڵ به سهر كۆڕەوە ملیۆنییەکەی خەڵکی كوردستان تێدهپهڕێت، دوای ڕاپهڕینی سهرتاسهریی كوردستانی باشوور و ئازادكردنی تهواوی شارو شارۆچكهكان به شاری كهركووكیشهوه، ڕژێمی ئهوسای عێراق به ههموو توانا سهربازیی و پشتیوانیی فڕۆكه جهنگییهكانی هێرشی كرده سهر ناوچه ئازادكراوهكان و بههۆیهوه کۆڕەوە ملیۆنییەکە ڕوویدا و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی له ههموو دڕهندهییهكانی ڕژێمی بهعس به ئاگا هێنا.