ئاگر لە بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە

ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی چەلێی دهۆک
ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی چەلێی دهۆک

K24 – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە ژمارەیەک دووکانی بازاڕی چەلێی سەنتەری شاری دهۆک کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا دەیان دوکان سووتاون و هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکرێت.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، چەندان تیمی بەرگری شارستانیی دهۆک سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن و بەگوێرەی زانیارییەکان دەیان دوکانی بازاڕە سووتاون و زیانێکی زۆری ماددی بەر پیشەوەرانی بازاڕەکە کەوتووە و نەگەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەشێکی بازاڕەکە بە هۆی بەرتەسکیی کۆڵانەکانی بەشێکی بازاڕەکە، هێشتا ئاگری هەندێک لە کۆگا و دوکانەکان نەتوانراوە بکوژێنرێتەوە.

بەهۆی گەورەیی قەبارەی ئاگرکەوتنەوەکە بەشێک لە باڵەخانەکانی بازاڕەکە تەواوی نهۆمەکانی سووتان.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و پێشبینی زیانێکی زۆری ماددی دەکرێت بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دوکاندارەکان بۆ جەژن کاڵایەکی زۆریان هێناوەتە دوکانەکانیان.

نوێ دەکرێتەوە..