فەرەنسا داوای ڕۆڵی زیاتر لە چین دەکات بۆ چارەکردنی کێشەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا
K24 - هەولێر
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هیوای خواست چین پەرچەکردارێکی ڕوونی هەبێت بۆ چارەی کێشەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا و هێنانەدی ئاشتی هەمیشەیی لە ئەوروپا.
ستیفان سیگۆرنیە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە میانی کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین چین پەرچەکرداری باش و ڕوون بۆ ڕووسیا بنێرێت، تاکو ئەوروپا سەلامەت بێت، گوتیشی، "ئەگەر ئاشتی نەبێت یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپاش سەلامەت نابن".
سیگۆرنی جەختی کردەوە، بڕوامان وایە ئەگەر ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێکنەکەون ئەوائاشتییەکی سەرتا سەری ناچەسپێت. گوتیشی، "چین دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە لە جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بگێڕێت."
لە شوباتی 2023 دەسەڵاتدارانی چین بەڵگەنامەیەکیان سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بڵاوکردەوە، کە 12 بابەتی لەخۆگرتبوو، لەوانە بانگەوازی ئاگربەست، ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی هەموو وڵاتان لە بواری ئەمنی و چارەی زیاتر، پشتڕاستیشی کردەوە کە هەموو شتێک دابین دەکات، بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ و چارەکردنی قەیرانی ئۆکرانیا.
مۆسکۆ لە سەرەتای قەیرانی ئۆکرانیاوە ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان ڕاگەیاندووە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەیەکی بنبڕ بۆ قەیرانەکە، بەڵام ئۆکرانیا ئاشتیی ڕەتی کردەوە.