تێنسزانێكی ئیتاڵیا مێژووی تۆمار كرد
یانیك سێنێر دووه‌مین ناسناوی ماسته‌رزی له مێژووی یارییكردنی به‌ده‌ستهێنا و له یاریی كۆتایی ماسته‌رزی مه‌یامی له گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری برده‌وه و بووه یه‌كه‌مین تێنسزان له مێژووی ئیتاڵیا سه‌ربكه‌وێته خانه‌ی دووه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان.
یانیك سێنێری ئیتاڵی كه ئه‌مساڵ ساڵی ده‌ستكه‌وته‌كانییه‌تی رووبه‌رووی گریگۆر دیمترۆڤی بوڵگاری و ئەسپەڕەشەكەی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بووه‌وه.
سێنێر له ساڵی 2024 باشترین ئه‌نجامی لە مێژووی یارییكردنی به‌ده‌ستهێناوه و توانی بۆ جاری یه‌كه‌م ببێته پاڵه‌وانی گراند سلامێك و پاڵه‌وانی ئوسترالیای كراوه، دیمترۆڤیش له قۆناخه‌كانی رابردوو ئه‌لكه‌راز و زڤێرێڤی دوو به‌هێزترین به‌ربژێری له ماسته‌رزه‌كه‌ی مه‌یامی دوورخسته‌وه
له سێتی یه‌كه‌م ئه‌گه‌رچی یارییه‌كی هاوسه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌ڵام له گێمی پێنجه‌م سێنێر هاوسه‌نگییه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا و سێرڤی دیمترۆڤی شكاند ئه‌و سێته‌شی شه‌ش سێ به ماوه‌ی چل و دوو خوله‌ك برده‌وه.
سێتی دووه‌م جیاوازتر بوو هه‌ر له گێمی سێیه‌می یارییه‌كه سێنێر سێرڤی تێنسزانه بوڵگارییه‌كه‌ی شكاند و له كۆتاییش ئه‌و سێته‌ی شه‌ش یه‌ك برده‌وه و كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
یانیك سێنێر دوای شازده جار گه‌یشتن به یارییه كۆتاییه‌كان توانی بۆ جاری دووه‌م ببێته پاڵه‌وانی ماسته‌رزێكی تێنس و بۆ جاری یه‌كه‌م جامی ماسته‌رزی مه‌یامی به‌رزكرده‌وه.
یانیك سێنێر ئەمساڵ 23 یاریی كردووه و ته‌نیا یه‌ك دۆڕانی هەیە و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سێیه‌مین ناسناوی له ساڵی 2024 به‌ده‌ستی بهێنێت.
یانیك سێنێر له ریزبه‌ندی نوێی باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان سه‌ركه‌وته خانه‌ی دووه‌م و ئه‌لكه‌رازی ئیسپانی كشانده‌وه بۆ خانه‌ی سێیه‌م و بووه یه‌كه‌مین تێنسزان له مێژووی ئیتاڵیا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی خانمان و پیاوان سه‌ربكه‌وێته ریزبه‌ندی دووه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان.