ڤینیسیۆس جونیۆر رەفزی وەرگرت
ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانمیا، دوای جیابونەوەی لە خۆشەویستەکەی پێشووی لە هەوڵی ئەوەدایە پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەکتەرێکی بەناوبانگ دروست بکات، بەڵام هەر زوو رەفزێکی وەرگرت.
ماڵپەری گۆڵ بڵاویکردەوە ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆکارێکی نادیار لە ڤێرجینیا فۆنسێکا خۆشەویستەکەی جیابووەوە، دوای کەمتر لە مانگێک وەکو دیار یاریزانە بەڕازیلیەکە لە هەوڵی ئەوەدایە پەیوەندییەکی دیکەی سۆزداری دروست بکات، ئەمجارەیان لەگەڵ سادێ سینک خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، بەڵام ئەو خانمە ئەکتەرە داواکەی ڤینی رەتکردووەتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ڤینیسیۆس لە رێگەی کورتەنامەیەکی ئینستاگرام داوای لە ئەکتەرە شۆخ و شەنگەکە کردووە لە یارییەکی یانەکەی لە شوێنی تایبەتی یاریگای بێرنابیۆ ئامادەبێت، بەڵام ئەو خانمە داواکەی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی رەتکردووەتەوە.