سوننەکان دەیانەوێت دوای جەژن پرسی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە
K24 – هەولێر:
فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم ڕایگه‌یاند، دوای جه‌ژن پرسی هەڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌رداری شه‌علان كه‌ریمیش نابن.
بورهان ناسر، پەرلەمانتار له فراكسیۆنی ته‌قه‌دومی سوننه‌كان ئاشكرایکرد، گفتوگۆکان لە نێوان فراكسیۆنه سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مان بەردەوامە و ئەو گفتوگۆیانە لەسەر بنەمای شایستەی هەڵبژاردنەکان ده‌بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی ته‌قه‌دوم به‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به مافی خۆی ده‌زانێت و هه‌وڵده‌ده‌ن دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئه‌م پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بۆیه شه‌علان كه‌ریم تا ئێستاش کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
پارتی تەقەدوم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات، گەورەترین فراکسیۆنی سوننەکانە لە پەرلەمانی عێراق کە خاوەنی 38 کورسییە، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان، وەک پێکهاتەی سوننە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان بەرکەوت.
بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی بەرکەوتەی ئەو پێکهاتەیە، سوننەکانی عێراق بۆ چەند بەرەیەک دابەشبوون و ئێستا لە پەرلەمانی عێراق لە خاوەنی هاوپەیمانییەکانی (تەقەدوم، سیادە، حەسم، عەزم و سەدارە)ـن.
رۆژی (24ـی ئاداری 2024) هەر سێ هاوپەیمانیەتی، عەزم، حەسم و سیادە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە هەوڵی لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی پەرلەمان بڵاوکردەوە و تیایدا سوپاسی سەرۆک بارزانی‌یان کرد لەپێناو خەمخۆرییەکانی بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە.
ڕۆژی (14ـی تشرینی دووەمی 2023)، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا، بەم بڕیارە ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی پێشتر لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارەدا روویان دابوو.
حزبی تەقەدوم سوورە لەسەر کاندیدکردنی شەعلان کەریم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە شوێنی محەممەد حەلبووسی، لە بەرامبەردا، هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی و حەسم بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی، پشتیوانی لە سالم عیساوی دەکەن.
رۆژی (13ـی کانوونی دووەمی 2024) پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆبووە و لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هیچ یەکێک لە کاندیدەکان دەنگی پێویستی نەهێنا کە بەم شێوەیە بوو، شەعلان عەبدولجەبار (152 دەنگ)، سالم عیساوی (97 دەنگ)، مەحموود مەشهەدانی (48 دەنگ)، عامر عەبدولجەبار (6 دەنگ) و تەڵاڵ زەوبەعی (یەک دەنگ)، هەروەها 10 دەنگی بەتاڵیش هەبوو.