فینلاند.. بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لەناو قوتابخانەیەکدا 10 کەس برینداربوون
K24 – هەولێر
پۆلیسی فینلاند ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لەناو قوتابخانەیەکدا 10 کەس برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی فینلاند لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە باکووری هێلسنکی فینلاندا، لەناو قوتابخانەیەکدا 10 کەس برینداربوون، پۆلیسی فینلەنداش لای خۆیەوە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ئەو ڕووداوەی پشتڕاستکردەوە.
لای خۆیەوە پۆلیسی فینلاند ڕاشیگەیاند، لە دەوروبەری کاتژمێر هەشتی بەرەبەیان چەند ئەفسەرێکمان ناردووە بۆ شوێنی ڕووداوەکە، ڕوونیکردووەتەوە کە "لە تەقەکردنەکەدا چەند بریندارێک هەیە و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".