سبه‌ینێ پێشکەشکردنی داخوازیی بۆ كاركردن وه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدانیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات
K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كاركردن وه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی نیسانی 2024) كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له به‌یانییه‌وه (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كاركردن وه‌ك فه‌رمانبه‌ریی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، تاكو (20ـی نیسانی 2024) به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆمیسیۆن ده‌شڵێت، بۆ پێشكه‌شكردنی داخوازی، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
هه‌روه‌ها ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، پێشكه‌شكردنی داخوازیی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه، ته‌نیا (فه‌رمانبه‌ران، قوتابیی زانكۆ و ده‌رچووان (كه‌متر له دیبلۆم نایگرێته‌وه)، ده‌توانن ئەو داخوازییە پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن داخوازیی پێشكه‌ش بكه‌ن.
ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024)ـی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.