حەسەن مەجید: هەوڵی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بەردەوامە

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک
حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک

K24 - هەولێر

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ دیاری کردنی پارێزگارێک بۆ کەرکووک، هەروەها دانیشتنەکان لەنێوان لایەنە براوەکانیشدا بەردەوامی هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی نیسانی 2024، حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ دیاریکردنی پارێزگارێک بۆ کەرکووک، هەروەها دانیشتنەکان لەنێوان لایەنە براوەکاندا بەردەوامە، و تائێستە تەنیا دوو کۆبوونەوەش لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کراون.

بەگوتەی ئەو، "تێبینیمان کردووە لە دانیشتنەکان لێک نزیکبوونەوە هەیە و ئێمە بەمە دڵخۆشین لە داهاتوویەکی نزیکدا یاخود دوای جەژن، لێکگەیشتن هەبێت لەنێوان لایەن براوەکانی کەرکووک. کە ببێتە مایەی تەواوی دڵخۆشیی بۆ هەموو لایەک و تەواوی شار."

حەسەن مەجید دەشڵێت: "یەکێک لەو ماددانەی کە ئاماژەی پێ کراوە دەبێت ئەنجامەکە جێگای ڕەزامەندیی هەموو لایەنە سیاسییەکان شار بێت، بۆیە لێک نزیکبوونەوە هەیە، دوای جەژن دەگەینە ئەنجامێک و حکوومەتی خۆجێی پێک دەهێنین و خەڵکی شار لە چاوەڕوانیدا نەهێڵینەوە. چونکە زیاتر لە چوار مانگە خەڵک دەنگی داوە و چاوەڕوانی ئیش و کارە لە ئێمە، ئومێدەوارم ئێمەش لە داهاتوودا دەوری چاودێری خۆمان بگێڕین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین و وەفاداربین بەرانبەر ئەو بەڵێنانەی کە بە دەنگدەرانمان داوە."

ڕۆژی سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری کرد.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، به ‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیی نوێ و هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌شدارییان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ عێراق، له‌ 1ی ته‌ممووز تاوه‌كو 30ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ ده‌رگای خۆتۆماركردن ده‌كرێته‌وه‌.

 

https://youtu.be/3nMJFOrtjVo

Fly Erbil Advertisment