میران عەلی نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی " یێژن" بڵاوکردەوە و دەشڵێت، هیوادارم ئەو گۆرانییە تازەیەم بەدڵی هەموو هەوادارانم بێت و چێژی لێوەربگرن

هونەرمەند میران عەلی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکستی مازیار فایەقە و میلۆدیەکەی فۆلکلۆرە و لەلایەن ئارام سەردار کاری میوزیکی بۆ ئەنجام داوە و ئەحمەد ڕەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و گرووپی هەڵپەڕکێی ئەستێرەکانیش لەو ڤیدیۆ کلیپەم بەشداریان تێدا کردووە.

ئەو گوتیشی: هەر وەکو پێش جەژن بەڵێنم بە هەوادارەکانم دا کە بۆ جەژن گۆرانییەکی تازەیان بۆ دەکەمە دیاری، هیوادارم ئەو گۆرانییە تازەیەم بەدڵی هەموو هەوادارانم بێت و چێژی لێوەربگرن.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە و نوێترین گۆرانیشی بەناوی "یێژن" لە ئێستادا بڵاوبۆتەوە.