کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی نیسانی 2024) بە گوێرەی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی بەراورد بەمڕۆ پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە، هەروەها ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی: 22
دهۆک: 22
زاخۆ: 22
هەڵەبجە: 21
کەرکوک: 27
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 29