ده‌ڤه‌ری برادۆست.. بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی تورکیا هاووڵاتییه‌ك شەهید بوو

K24 - هەولێر:
ته‌یفوور محه‌ممه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی تورکیا لە گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان، هاووڵاتییەک بەناوی سەروەر قادر ڕەشکۆی تەمەن 46 ساڵ شەهید بوو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئەو هاووڵاتییە خێزاندارە و دانیشتووی گوندی شێخ ڕەشی دەڤەری برادۆستە و بۆ کاری تایبەتی خۆی چووه‌ته گوندی ناودارۆک.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، کاتژمێر 8:30ـی خوله‌كی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمۆبێلەکەی کردووە و شەهید بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوهاووڵاتییە، پێشمەرگەیە و سەربەفەرماندەیی هەڵگوردە.