بەهۆ مەترسی گەرداوی زەریایی، بانگەشە و وتاری ترەمپ هەڵوەشایەوە

K24 - هەولێر
بەهۆی مەترسی گەرداوی زەریایی لەناکاو، بانگەشە و وتاری دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان، بۆ لایەنگرانی لە ویلمینگتۆن لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور هەڵوەشایەوە.
بڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ئامادە بێت، بەڵام لە کۆتا خولەکدا ئەو بانگەشە هەڵوەشایەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی گەرداوێکی بەهێز.
لای خۆیەوە کاندیدی کۆمارییەکان، لە پلاتفۆڕمی خۆی true social نوسیوویەتی: "بەم زووانە دەگەڕێینەوە، کارۆلاینای باشوور"
هەروەها لەو ناوچەیەی دەستنیشان کرابوو بۆ بانگەشەکەی وتاردانی ترەمپ، سەدان هەزار کەس لە لایەنگرانی کۆبووبوونەوە. بەڵام تا ئێستە هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە نوێیەکەی ترەمپ و لایەنگرانی لە ویلمنگتۆن دیاری نەکراوە.
بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، کە دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا کێبرکێ لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە بڕیارە ڕۆژی 5-10-2024 بەڕێوە بچێت.