فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی تا ئێوارە دەوام دەکەن

بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی
بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی

K24 – سلێمانی:

ماوەى دوو هەفتەیە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى تا ئێوارە لە فەرمانگەکەیان دەمێننەوە بۆ تەواوکردنى کارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان لەگەڵ بەغدا بەڕێوەبەرى خانەنشینى سلێمانى دەڵێت: هەرچەندە تائێستا بڕیارەکە بە فەرمى دەرنەچووە، بەڵام ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو کارە بکەن و ئەگەر بڕیارەکەش دەرچوو ئەوا بۆ ئەوکات ئەوان هەموو کارەکانیان ئامادە دەبێت.

ڤیان محەمەد، فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەی ئێمەش باوک و کەس و کارمان هەمووی خانەنشینە زۆر زۆر پێخۆشحاڵین کە مووچەکانیان وای لێدێت ئێمە چەند ماندووشبین کە بڵێین مووچەکانی خانەنشینان وا دەبێت بە 500 و یان 700 هەزار زۆر پێمان خۆشە.

لە بەرێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى 47 هەزار خانەنشینى شارستانى و سەربازى تۆمارن بەدەر لە خانەنشینى پێشمەرگە، بەپێى یاسای ژمارە 9ـی ساڵى ئەوانەی لە پێش 2014 خانەنشین بوون، دەبێت کەمترین مووچەیان  500 هەزار بێت لەگەڵ 100 هەزاری بەرزکردنەوەی بژێویی، واتە ئەگەر خانەشینێک  ئێستا 220 هەزاری هەبێت بەپێی یاساکە دەبێت 600 هەزار دینار، لە دوای 2014 ئەو خانەنشینانەی لە ملیۆنێک کەمتریان هەبێت ئەو 100 هەزارەیان بۆ زیاد دەکرێت، ئەوانەی دیکەش بە پێی ساڵانی خزمەت و بڕوانامەیە لەگەڵ ئەو تێکڕای موچەیەی وەریدەگرێ لەگەڵ 100 هەزارەکە ئەوا زۆرینەی خانەنشیان 200 هەزار دەچێتە سەر مووچەکانیان، بەڵام تا ئێستا ئەم بڕیارى هاوتا کردنە بە فەرمى دەرنەچووە.

ژیان سابر، بەرێوەبەرى خانەنشینى سلێمانى بە کوردستان24ـی گوت: "ئەگەر بە بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق کار بکەین، هاوتای مووچە بکەین بۆ خانەشینان کاتێکی زۆرمان دەوێت، ئێستە ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەو کاتە، یانی ئەگەر هاوتاکردنی مووچە بێت ئێمە ئێستا ئەوەی لێرە هەیە و تا شەشی ئێوارە دەمێنێتەوە، بە واتای ئەوەی لە 8:30ـی بەیانی دێن، فەرمانبەران یەک کاتژمێر پشوویان هەیە، دوای ئەوە دەمێننەوە تا شەشی ئێوارە، ئێمە ئێستە ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەین ئەگەر مووچەی خانەشینی چووە سەر حکوومەتی فیدراڵی، هاوتاکردنی مووچەکە بۆ ئەوەی ئەو کاتە ئێمە هەموو شتێکمان ئامادە بێت".

کارکردنی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی تەنیا بۆ خزمەتی خانەنشینانە، ئەوان بۆیە ئەم کارە دەکەن ئەگەر بێت و بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەشینان لەگەڵ بەغدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە سەرجەم کارەکان و دۆسییەکانی خانەنشینان ئامادە دەبێت.

Fly Erbil Advertisment