سەنتەرێکی ئۆتیزم لە ئاکرێ کرایەوە

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی

K24 - هەولێر

لە کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە ئاکرێ، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، داوا لە حکوومەتی عێراق کراوە مووچە بۆ ئەوکەسانەی ئۆتیزمیان هەیە ببەسترێت.

ئەمرۆ سێشەممە، 30ـی نیسانی 2024، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کوێستان محەممەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمەی لە ئاکرێ ئەرکی خێزانەکان کەمدەکاتەوە، چونکە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی ئۆتیزم هەیە.

بەگوتەی ئەو وەزیرە، "لە ساڵی 2019وە کار لەسەر ئەوە دەکەن کە بتوانین چۆن تۆماری نوێ دەستپێبکەن و مووچە بۆ ئەکەسانە ببەستین کە ئۆتیزمیان هەیە. لە 10/3/2020، لە ڕاپۆرتی لیجنەی باڵا کە پێکهاتبوو لە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەبوو بۆ ئەوەی بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران تاکو دەنگی لەسەر پێدانی مووچە بۆ ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە بدرێت و پەسەندبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی 11/3/2020 بوو بە کەرەنتینە ئەو دۆخە هاتە ئاراوە، نەتوانرا مووچە بۆ ئەو کەسانە ببەستین کە ناویان بۆ ئۆتیزم تۆمار کردبوو."

کوێستان محەممەد ڕاگەیاند، "ئێمە هەموو ئەو بەڵگەنەمان لایە، و لە مانگی 11/ 2023 ناردوومانەتە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دواجار کە مووچە لە بەغداوە دەنێردرێت، داوامان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی داوا لە حکوومەتی عێراق بکرێت، بۆ ئەوەی پارە بۆ ئەو کەسانەی ئۆتیزمیان هەیە تەرخان بکرێت، مووچەیان بۆ ببەستین. هەفتەی ڕابردوو خۆشبەختانە ڕەزامەندی لەسەر دا، بۆ ئەوەی داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق بکەین پارەیان بۆ تەرخان بکرێت."

Fly Erbil Advertisment