زانا هۆڵه‌ندییه‌كه پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه ده‌كات
K24 – هەولێر:
هه‌روه‌ك له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، فرانک هۆگربێتز زانای بەناوبانگی هۆڵه‌ندی، پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی له تایوان، ژاپۆن و ئیندۆنیزیا كرد، ئه‌مڕۆ دووباره پێشبینی ڕوودانی چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه كردووه.
فرانک هۆگربێتز، لە په‌یامێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) و یوتوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین گۆڕانی گه‌وره‌ی كه‌شوهه‌وا له جیهاندا ڕوویان داوه، ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه نوێ ڕوو بده‌ن.
هۆگربێتز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و ناوچانه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یان تێدا ڕوو ده‌ده‌ن، بریتیین له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا باكوور و باشوور.
هه‌میشه پێشبینییه‌كانی هۆگربێتز جێگه‌ی باوه‌ڕی دانیشتوانی گۆی زه‌وی بووه، هه‌ركات پێشبینی كردبێت، ڕاست ده‌رچووه.
به‌شێك له پێشبینییه گرنگه‌كانی هۆگربێتز بریتیین له پێشبینی كردنیی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا له ساڵی 2023 و هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب و چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه.