سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی کامەران خەفاف دەردەبڕێت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف)ـم پێگەیشت".
ڕۆژی پێنجشەممە (2ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف، ئاراستە کرد و نووسیویەتی: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان ( کامەران خەفاف) م پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان