تایوان: ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی چینی سنووره‌كانمانیان به‌زاندووه

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان ئاماژه به‌وه ده‌كات زیاتر له 25 فڕۆكه و ژماره‌یه‌ك كه‌شتی چینیان له ده‌وروبه‌ری سنووره‌كانی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 فڕۆكه و پێنج كه‌شتی چینیان له ده‌وروبه‌ری سنووره‌كانی ده‌ستنیشان كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شڵێت، 17 فڕۆكه هێڵی ناوه‌ڕاستیان به‌زاندووه و گه‌یشتوونه‌ته باكوور و ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی ئه‌دیزی تایوانی كه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رگریی ئاسمانییه.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی چین بۆ به‌هێزبوون و ئاماده‌یی خۆی لە زەریای هێمن و دەرەوەی زەریای هێمن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ڕۆژی (چوارشه‌ممه 1ـی ئایاری 2024) كەشتی فوجیان (Fujian)ـی فڕۆكه‌هه‌ڵگری چینی بۆ یەکەم تاقیکردنەوەی زەریایی بەڕێ کەوت، ئەمەیش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەهێزکردنی هێزی زەریایی چین لەکاتێکدا هەوڵدەدات ئامادەیی خۆی لە زەریای هێمن و دەرەوەی زەریای هێمن بچەسپێنێت.
"فوجیان" سێیەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری چینییە لە دوای "لیاونینگ" و "شاندۆنگ"، هەروەها تا ئێسته گەورەترین کەشتییە کە سەر بە هێزی زەریایییه.
ئاژانسی هەواڵی نوێی چینی "شینخوا" ڕایگەیاند، کەشتییەکە به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه حه‌وزی کەشتیوانیی جیانگنان لە ڕۆژهەڵاتی شەنگەهای بە جێ هێشتووە و تاقیکردنەوە ده‌كات بە مەبەستی "تاقیکردنەوەی متمانەپێکراوی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە و دڵنیایی و سەقامگیریی سیستەمی پاڵنەر و سیستەمی کارەبایی."
چین لە ساڵانی ڕابردوودا هێزی زەریایی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر کردووە، لە کاتێکدا هەوڵ دەدات ئامادەیی خۆی لە زەریای هێمن فره‌وان بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌ره‌نگاری هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا ببێته‌وه.