كارمه‌ندێكی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌هۆی لێچوونی كلۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، له پشدەر کارمەندێکیان بەهۆی لێچوونی تانکی کڵۆر گیانی لەدەست دا.
ئه‌مڕۆ (3ـی ئایاری 2024) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكی پۆلیسی ئه‌و سنووره به‌ناوی عه‌بدوڵڵا بابه‌كر عه‌لی، كه خه‌ڵكی گوندی بێگلاسه و به‌هۆی لێچوونی كلۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكردووه، پۆلیسێكی دیكه‌ش به‌ناوی فه‌رهاد ئازاد عه‌بدوڵڵا به‌هۆی كاریگه‌ری گازی كلۆره‌وه ته‌ندروستی تێكچووه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین ئەرکیان پاراستنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاسە بووه لە قەڵادزێ .
هه‌روه‌ها پۆلیسی راپه‌ڕین سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری كارمه‌نده كۆچكردووه‌كه ده‌كات و هیوای زوو چاک بونەوەش بۆ کارمەنده برینداره‌كه خواست.