سوودانی و رۆمانۆوسكی كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، تاووتوێی كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كۆبوونه‌وه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان كرد.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ واشنتن كرا، كه بووه هۆی واژۆكردنی چه‌ندین رێككه‌وتن له بواره‌كانی وزه و بازرگانی و ئه‌منی.
جیا له‌وه‌ش تیشكخرایه سه‌ر بنەماکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەدواداچوونی کارەکانی لیژنەی هەماهەنگی بۆ چالاککردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی کە وێستگە فراوانەکانی هاریکاری هاوبەش لە بەرژەوەندی گەلی عێراق و ئەمەریکادا دەگرێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتریش رایگه‌یاندبوو، په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و عێراق كلیلی سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 15ـی نیسان، ده‌رفه‌تێك بوو بۆ هاوبه‌شێتی نوێ لە نێوان به‌غدا و واشنتن.