سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی کامەران خەفاف دەردەبڕێت
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار (کامەران خەفاف)ـم بیست و ئاماژەی بەوەکردووە: کامەران خەفاف ڕاگەیاندنکارێکی کارامە و نموونەی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو.
ڕۆژی هەینی (3ـی ئایاری 2024) سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار (کامەران خەفاف)ـم بیست.
خوالێخۆشبوو کامەران خەفاف ڕاگەیاندنکارێکی کارامە و نموونەی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
خودای گەورە ڕۆحی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
3ی ئایاری 2024