عێراق.. ده‌ست به‌سه‌ر ملیۆنێك و 400 هه‌زار حه‌پی كه‌پتاگۆندا گیرا
K24 - هەولێر
له عێراق ده‌ست به‌سه‌ر ملیۆنێك و 400 هه‌زار حه‌پی كه‌پتاگۆندا گیرا كه له‌ناو لووله‌ی تۆپی قوماشدا حه‌شاردرابوو.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرای كرد، به‌پلانی تۆكمه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ملیۆنێك و 400 هه‌زار حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆری كه‌پتاگۆن له به‌غدادا بگرن كه له‌ناو 440 لووله‌ی تۆپی قوماشدا حه‌شاردرابوو و له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌وه به قاچاخ هێنراوه‌ته شاره‌كه‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی رۆژانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له كاتێكدایه، مادده هۆشبه‌ره‌كان به یه‌كێك له ئاڵنگارییه‌كان داده‌نرێت كه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌كات، به‌جۆرێك رۆژ له‌دوای رۆژ بازرگانیكردن به‌و ماددانه له هه‌ڵكشانه و عێراق وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه له ئێرانه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی داده‌نرێت.
به بڕوای چاودێران، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ته‌واوی وڵات‌دا، به‌ڵام پڕۆسه ئه‌منییه‌كان زیاتر چاویان له باشووری وڵاته، له‌وانه به‌سره بووه‌ته شوێنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه و ته‌نانه‌ت كریستاڵ له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها بازرگانانی ئه‌و ماددانه به‌رده‌وام ڕێگه‌ی جیاواز بۆ گواستنه‌وه ده‌دۆزنه‌وه، هه‌ندێك جاریش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و درۆنیش به‌كاردێنن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، كه‌پتاگۆن له سووریا له ڕێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ئاودیوی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ده‌كرێن و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مادده‌ی كریستاڵیش له ئێرانه‌وه به‌هۆی نزیكیان له سنووره‌وه داخلی ناوچه‌كانی باشووری وڵات ده‌بن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، تا ئێستا 11 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر كه له‌نێویاندا 4500 بازرگان و فرۆشیار هه‌ن ده‌ستگیركراون، حه‌وت ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ئاڵووده‌بووانیش له به‌سره، زیقار، بابل و به‌غدا كراونه‌ته‌وه.
پێش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003، به‌گوێره‌ی یاسای عێراق، سزای ئاڵووده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سێداره‌دان بوو، به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئازادی، سزاكه بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕدرا.