بەرگریی شارستانیی هەولێر: دوو گەنج بەهۆی تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستدا

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو گەنج لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە کۆگاکان گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، دوو برا لە یەکێک لە کۆگاکانی سەر رێگاوی هەولێر- گوێر بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، هەردوو براکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و بەناوی مەحموود ساڵح حەمەدئەمین شێخۆ 31 ساڵ و عەبدولکەریم ساڵحی تەمەن 28 ساڵن.

هەروەها گوتیشی، جیا لەم دوو برایە برایەکی دیکەشیان لەگەڵ بووە، بەڵام ئەویان سەلامەتە، هاوکات باسی لەوەش کرد، دانیشتووی کەمپی کەورگۆسکن.بەگوێرەی زانیارییەکان دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و فریاکەوتن تەرمی هەردووکیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.