لە شارێکی ئێران ماسی دەبارێت

K24 - هەولێر:
له دیاردهیهكی دهگمهنی ژینگهییدا له شاری یاسوجی ئێران بههۆی زریانهوه ماسی له دهریاوه دهبارێته سهر وشكانی، هۆكارهكهشی بۆ بهرزی پلهی گهرما و زۆری شێ دهگهڕێتهوه
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتیهكان، دەردەکەوێت کە لە کەشێكی باراناویدا دەیان ماسی دەبارێت.
ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوودەدات کە ماسییەکان لە دەریاوە بۆ وشکانی بههۆی زریانهوه دەجوڵێن، یاخوود بههۆی زۆری شێ و بهرزی پلەی گەرمیدا.
زانایان بە تەواوی دڵنیا نیین لەوەی بۆچی ئەم دیاردەیە لە ئێستا و لە ڕابردوودا ڕوویداوە، بەڵام پێیان وایە دەرئەنجامی زریان یان ئاراستەی بای بەهێزە، کە دەتوانێت ئاو بە ماسیشەوە لە دەریا و زەریاکانەوە هەڵبگرێت و چەند کیلۆمەترێک بیفڕێنێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە و دەنگدانەوەی لە سۆشیالمیدیا، میدیاکانی ئێران لەمبارەیەوە دەڵێن "گومان دەکرێت ئەم ڤیدیۆیە ساختە بێت و چاوەڕێی وەڵامی لایەنی پەیوەندیدار دەکەین روونکردنەوە بدات لەسەر ئەم ڤیدیۆیە"
لوقمان حەوێز، ئەندازیار و فیزیاناس لە کۆمێنتی پەیجی کوردستان24 لە فەیسبووک نووسیویەتی و دەڵێت " ماسیەکان هەر هی نزیک ئەو شوێنەن، دیاردەکە بەم شێوەیە ڕوودەدات.. له نزیک ئەوشوێنە دەبێت دەریاچەیەک هەبێت و لەسەر دەریاچەکە لەکاتی باران باریندا گەردەلولێکی توند و کت و پڕ و کورت خایەن هەڵیکردوە لەسەر دەریاچەکە و بڕێک لە ئاو و ئەو ماسیانەشی لەگەڵ خۆیدا بردوە بە ئاسمان و لە نزیک ئەو دەریاچەیە و ئەو شوێنه هاتونەتە خوارەوە، گەلێک جار ئەو دیاردەیە لە ئەمەریکا لەگەڵ ڕوودانی تۆرنادۆیەکان واته گەردەلولە باراناویەکان ڕوویانداوە ئەگەر تۆڕنادۆیەکە لە نزیک یان لەسەر دەریاچەیەک ڕوویدابێت"

لە ساڵی 2021 هەمان دیاردەی بارینی ماسی لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا و لە ساڵی 2014ـش لە لەندەنی پاتەختی بەریتانیا بەهۆی زریان و بای بەهێزەوە روویداوە.
لەم لینکە بینەری ڤیدیۆیەکە ببە
View this post on Instagram