له گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێی شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ له نێوان دوو خێزان ڕوویدا

K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئایاری 2024) له گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێی شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ له نێوان دوو خێزان روویدا.
له‌مباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م ئه‌رده‌ڵان فاتیح گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ له نێوان دوو خێزان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه‌سێك له شه‌ڕه‌كه بریندار بووه و هێزه‌كانمان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه بوونه و كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه.
گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هاوبه‌شی شه‌ڕه‌كه بوونه، له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.