ئاكۆ بورهان: دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک شۆڕشێكی مێژوویییه

K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی مێژوو ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌زاران شوێنه‌واری مێژوویی له كوردستان هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌ر له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ئه‌شكه‌وتی دیكه‌یش له كوردستان هه‌یه كه مرۆڤی تێدا ژیاوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئایاری 2024) ئاكۆ بورهان، پسپۆڕی مێژوو و مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باره‌ی کاسەسەری ئافره‌تێكی نیانده‌رتاڵ ده‌گوترێ و له مێدیا و سۆشیال مێدیا بووه‌ته باسێكی گه‌رم، ده‌كرێت به شۆڕشێكی مێژوویی ناو ببرێت و به بایه‌خه‌وه وه‌ربگیرێت.
ئاكۆ بورهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ندی مێژوویی گرنگی هه‌یه و كورد ده‌بێت شانازیی پێوه بكات، نه‌خاسمه كه ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵی لێ ژیاوه، لانكه‌ی مرۆڤایه‌تییه.
ئاكۆ بورهان گوتیشی، بوونی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له شانه‌ده‌ر و دۆزینه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌وته‌كه ڕووداو و شانازییه‌كی مێژووییه و ڕووخساری كوردستانی به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنیتر گۆڕیوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و تیمه به‌ریتانییه‌ی له زانكۆی كامبریج كه‌لله‌سه‌ره‌كه‌ی ئافره‌ته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر نه‌خشاندنه‌وه‌ی كردووه، له ساڵی 2018 هاتوونه‌ته كوردستان و 200 پارچه‌یان له ئێسكی كه‌لله‌سه‌ره‌كه بردووه‌ته به‌ریتانیا.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی مێژوو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كنه و پشكنین له شانه‌ده‌ر هه‌رگیز ته‌واو نابێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌شكه‌وته كراوه، ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ڕووبه‌ری پانتایی و ته‌ختایی ئه‌شكه‌وته‌یه.
ئاكۆ بورهان باسی له‌وه‌ش كرد، كورد خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی كوردستان بووه و كورد هه‌موو كات كاری وه‌ستایه‌تی و ئافراندنی كردووه، ته‌نانه‌ت ئاشوورییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوودیان له تواناكانی كورد بینیوه.
دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک کە بە شانەدەر Z ناسراوە سەرنجی مێدیاکانی بۆ مێژووی کۆنی کوردستان ڕاکێشاوە و دەنگدانەوەیەکی جیهانیشی هەبووە.
پەردەلادان لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی بگەرێتەوە بۆ نزیک لە 75 هەزار ساڵ پێش ئێستە، بە ناوی شانەدەر Z، بووەتە مایەی سەرنجی مێدیای نێودەوڵەتی و گفتوگۆی لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ، کردە فەرهەنگییەکان و کارلێکەکانی نێوان نیاندەرتاڵەکان و مرۆڤی مۆدێرن هەڵگیرساندووە.
لە ڕێی بلاڤۆکەکی زانکۆی کامبریج، پەردە لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ بە ناوی شانەدەر Z لادرا، ئەمەش ڕۆشنایی نوێ دەخاتە سەر ژیان و ڕەفتاری باوباپیرانی کۆنی مرۆڤ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی زانکۆی کامبریج، ئەمە دۆزینەوەیەکی نائاساییە و لە ڕێگەی هەڵکەندنی ورد و تەکنیکە زانستییە پێشکەوتووەکانەوە ئەم دەرفەتە ڕەخساوە کە بتوانین بڕوانینە مێژوویەکی 75 هەزار ساڵی. ئەم دۆزینەوەیە توێژەران و خەڵکی بە هەمان شێوەی سەرسام کردووە و تەحەدای ئەو تێڕوانینە کۆنە دەکات کە پێیوایە نیاندەرتاڵەکان بوونەوەرێکی سەرەتایی بوونە.