لوتكه‌ی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیارێك له باره‌ی غه‌ززه ده‌رده‌كات

K24 - هەولێر:
لوتكه‌ی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه له باره‌ی غه‌ززه‌وه بڕیارێك بدات؛ هاوكات ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م لوتكه‌یه له كاتێكدایه كه دۆزی فه‌ڵه‌ستین هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه مه‌ترسیدار نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئایاری 2024) لوتكه‌ی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی به به‌شداری ده‌یان سه‌رۆك و وه‌زیرانی وڵاتانی ئیسلامی له بانجۆلی پێته‌ختی گامبیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
جگه له سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 57 وڵاتی ڕێكخراوه‌كه، هاوكات ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی وڵاتان له‌وانه‌یش سه‌رۆكی سه‌نیگال به شێوه‌ی كه‌سی به‌شدارییان كردووه.
حوسین ئیبراهیم ته‌ها، ئه‌مینداری ڕێكخراوه‌كه له گوتاری كردنه‌وه‌ی لوتكه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، لوتكه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشهاته مه‌ترسیداره‌كانی دۆزی فه‌ڵه‌ستین كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، "به‌تایبه‌ت به‌رده‌وام تاوانه‌كانی جه‌نگ و هێرشه سه‌خت و دوژمنكارانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه".
بڕیار وایه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لوتكه‌كه كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت و له باره‌ی غه‌ززه‌یشه‌وه بڕیارێك ده‌ربكات.