بە ڤیدیۆ؛ ڕاگەیەندکار دونیا عادل ڕەتی دەکاتەوە لە کوردستان24 هەراسان کرابێت

ڕاگەیەندکار دونیا عادل
ڕاگەیەندکار دونیا عادل

K24 - هەولێر

ڕاگەیەندکار دونیا عادل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕوونکردنەوەیەکی بۆ کوردستان24 ناردووە، تێیدا باس لەوە دەکات، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک پەیج و ماڵپەری نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستکاریی دەنگەکانی کردووە و ئەو قسانەی بەناوی ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە،ڕاست نین.

ناوبراو لە ڤیدیۆکەدا ئاماژە بە ناوی پەیجەکان دەدات، بەڵام ئێمە لەبەر ڕێکاری یاسایی، نامانەوێت ناوی پەیجەکان ئاشکرا بکەین و دووپاتی دەکەینەوە هەر پەیج یان ماڵپەڕێک دەنگە کۆنەکانی ئەو ڕاگەیەندکارە بڵاوبکاتەوە کە تێیدا باس لەوە بکات لە کاتی کارکردنی بۆ ماوەی سێ مانگ لە کوردستان24 هەراسان کرابێت، یاخود هێرش و تۆمەتی ناڕەوا لەسەر کارگێڕی و کەناڵی کوردستان24 بڵاوبکەنەوە، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.