شاندێكی باڵای توركیا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

توركيا: سنووره‌كانمان له‌ داعش پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایدەگەیەنێت, بەمنزیکانە سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا، بۆ تاوتوێکردنی پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن, رابەری بزاڤی خزمەت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد, شاندێکی حکوومەتی ئەمریکا ئێستا لە ئەنقەرە تایبەت بە کەیسی گولەن و بەمنزیکانەش، ئەویش سەردانی ئەمریکا دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، ھەر لەو کۆنگرەیەدا، چاوشئۆغلو ئەوەشی ئاشکرا کرد وڵاتەکەی ھەوڵدەدات سەرجەم ناوچە سنوورییەکانی لە چەکدارانی داعش پاک بکاتەوە و گوتیشی تورکیا رۆڵێکی بەرچاوی بینیووە لە لاوازبوونی داعش لە عێراق و سووریا.