ئاوارەکانی هه‌رێمی كوردستان ڕەتی دەکەنەوە بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانیان

K24 - هەولێر:

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق داوای داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هه‌رێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، دەبێت تاکو 30 تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم ئاوارەکان دووبارە بگەڕێنەوە، کە لەدوای ساڵی 2014ەوە لە پارێزگاکانی عێڕاق بەهۆی جەنگ و مەترسی بۆسەر ژیانیان ناوچەکانیان بەجێهێشتووه‌.

بۆ گەڕانەوەشیان بەڵێنی پێدانی پارە و ماڵ و هەلی کاریان پێدراوه‌، بەڵام ئاوارەکان ڕەتی دەکەنەوە و دەڵێن ناگەڕێنەوە و لێرە دەژین، تا ئێستاش 120هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین.

هه‌روه‌ها لە هەرێمی کوردستان 24 کەمپ هەن ، کە زیاترلە 37 هەزار خێزانی لێ نیشتەجێیه‌ ولەدوای ساڵی 2014ەوە بەهۆی مەترسی بۆسەر ژیانیان ئاوارەبوون.