ڤلادمێر پۆتین: ڕووسیا و هاوبەشەکانی ناتوانن دۆخی ئێستەی جیهان قبوڵ بکەن

ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا
ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا

K24 - هەولێر

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا و هاوبەشەکانی ناتوانن دۆخی ئێستەی جیهان قبوڵ بکەن، کاتێک ڕۆژئاوا هەوڵدەدات وڵاتانی دیکە بێبەش بکات لەو هەڵبژاردنانەی کەمەبەستییەتی بۆ هەر کارێک بیکات.

پۆتین دەڵێت: "ڕووسیا و هاوبەشەکانی دۆخی جیهان و ڕەفتاری ڕۆژئاوا قبوڵ ناکەن کە فرەچەشنی شارستانی و کولتووری ڕەتدەکەنەوە".

پۆتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "شینهوا" ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئۆکرانیا، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی بەشدار لە ململانێکان".

پۆتین لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "شینهوا"، پێش سەردانەکەی بۆ چین، ئەوەی خستە ڕوو، "زەوی لانکەی مرۆڤایەتییە، زێدی هاوبەشمانە، و هەموومان دانیشتووانین و یەکسانین و دڵنیام لەوە ئەم دیدگایە لەلایەن زۆرینەی خەڵکی ئەم هەسارەیەوە هاوبەشە".

بە گوتەی ئەو، "نوخبەی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕەتیدەکەنەوە ڕێز لە فرەچەشنی شارستانی و کولتووری بگرن و بەها نەریتییەکان ڕەتدەکەنەوە کە بەدرێژایی چەندین سەدە پێکهاتوون".

سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا، لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەژموونی جیهانی خۆیان و دەسەڵاتییان بەسەر گەلانی دیکەدا سەپاندووە، کەی دەتوانن هاوڕێیەتی لەگەڵ کێ بکەن و دەتوانن یان ناتوانن هاوکاری کێ بکەن و لەگەڵ کێشدا بیکەن".

ڕاشیگەیاند، "ڕۆژئاوا ڕێگری له وڵاتانی دیکە دەکات له مافی هەڵبژاردنی ڕێبازی گەشەپێدا، بەرژەوەندییەکانیش ڕەچاو ناگرێت، وە ڕابردوو هەوڵ دەدەن، بۆ دڵنیابوون لە خۆشگوزەرانی خۆیان لەسەر حسابی وڵاتانی دیکە. بۆ بەدەستهێنانی ئەمە پەنا بۆ شێوازە نیوکۆلۆنیالیزمەکان دەبەن"، جەختیشی کردەوە کە "ئەم دۆخەی ڕووسیا سروشتییە کە لەگەڵ نا هاوبەشەکانیدا ناگونجێت."