ڕاپۆرتێك: یەک لەسەر سێی پیاوانی جیهان له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌

K24- هەولێر:

ڕاپۆرتێك ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی خێزان له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پیاوان ده‌كات؛ هاوكات جۆره‌كانی توندوتیژییه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ یەک لەسەر سێی پیاوانی جیهان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان جۆر هەراسانکردن دەبنەوە، له‌وانه‌ش؛ تووڕەیی، مامەڵەی خراپ، یان تەنانەت بە درۆ تۆمەتبارکردنیان بە توندوتیژی.

ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات چەمکی توندوتیژی دوو جۆری هەیە، توندوتیژی سووک و توندوتیژی جەستەیی کە بە لێدان ناسراوە.

ئه‌و ڕاپۆرته‌ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشاوه‌، پیاوان ڕووبەڕووی چەندان جۆری توندوتیژی ببنەوە، کە نەک تەنیا دەستدرێژی جەستەیی و لێدان، بەڵکوو له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئازاری زاره‌كی و توندوتیژی ده‌روونی ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌ڵێت، پشتگوێخستن بە یەکێک لە بەهێزترین جۆرەکانی توندوتیژی دادەنرێت، هەندێک جاریش بە توندوتیژی شاراوە ناو دەبرێت ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئافره‌تان زۆرجار هه‌ست بەوە ناکەن کە لە ڕێگەی پشتگوێخستنەوە توندوتیژی دژی پیاوان ئەنجام دەدەن.

هۆکار و پاڵنەر زۆرن کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ڕەفتاری توندوتیژی لە ئافرەتدا، ئەمەش لە بەرامبەردا پێویستی بە پشكنینی پزیشکی و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی یان تێکچوونی دەروونیه‌وه‌ هەیە.

Fly Erbil Advertisment