پەرلەمانی عێراق مانگێک تەمەنی وهرزی یاسادانانی خۆی درێژ کردەوە

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 25 بە ئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار دەست پێ کرد و بە دەنگدان ماوەی تەمەنی یاسا دەرکردنی پەرلەمان بۆ 30 درێژ کرایەوە.
هەروەها خوێندنەوەی دووەمی بۆ دووەم هەمواریی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، بڕیار بۆ پێنجەمین جار هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی بکرێت کە کێبڕکێی لە نێوا هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سەدارە و سالم عیساوی بەربژێری هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، مەشهەدانی لەلایەن هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی پشتیوانیی دەکرێت.
بە گوێرەی کارنامەی بڵاوکراوە، بڕیاربوو کاتژمێر یەک کۆبوونەوە دەست پێ بکات، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی ژمارەی یاسایی کۆبوونەوەکەی بۆ زیاتر لە 30 خوولەک دواخست.