ناتانیاهۆ: هیچ بڕیارێک و فشارێکی نێودەوڵەتی ناتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکات

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەوڵەکانی داواکاری گشتی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی بریاری دەستگیرکردن لەدژی خۆی و وەزیری بەرگری وڵاتەکەی بریارێکی ئابڕوبەرانەیە و بۆ هەمیشە وەک شەرمەزارییەک دەمێنێتەوە.

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک و فشارێکی نێودەوڵەتی ناتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکات لەوەی بەرگری لەخۆی بکات.

ناتانیاهۆ گوتیشی: "بڕیاری ئابڕوبەرانەی کەریم خان داواکاری گشتی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی، بۆ هەوڵدان لەبارەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی سەرکردە هەڵبژێردراوەکانی ئیسرائیل ئابڕوبردنێکی ئەخلاقییە، نیشانەیەکی شەرمەزاری هەمیشەیی لەسەر دادگە نێودەوڵەتییەکە دروست دەکات".

ئەوەشی خستە ڕوو، تۆمەتە بێماناکانی داواکاری گشتی لەدژی من و وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هەوڵێکە بۆ لێسەندنەوەی مافی سەرەتایی بەرگری لەخۆکردن لە ئیسرائیل. هیچ فشار و بڕیارێکی نێودەوڵەتی ناتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکات لەوەی بەرگری لەخۆی بکات لەدژی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویبەرن".