بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر: شایستەی دارایی مانگی شوباتی وانەبێژان خەرج دەکرێت

لوقمان سەعید سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر
لوقمان سەعید سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی مانگی شوباتی وانەبێژان و شایستەی دارایی چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەش بەم نزیکانە دابەش دەکرێن.

لوقمان سەعید سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆی گشتیی وانەبێژان حەوت هەزار و 865 وانەبێژن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بە هەر حەوت پەروەردەکەیەوە، دەشڵێت، کۆی گشتیی شایستەی داراییان، دوو ملیار و 992 ملیۆن و 743 هەزار دینارە دەشڵێت، ئەو شایستانە کراونەتە چەکی پارە و ئامادەیە، تەنها  ماوە لە بانکەکان بۆیان خەرج بکەن.

سەبارەت بە شایستە داراییەکانی مانگی ئازار و نیسانی وانەبێژان، گوتی، لیستەکان ئامادە کراون و لە گەنجینە لە وردبینین.

لەبارەی شایستەی دارایی چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەش کە بەڕێوەبەر و مامۆستایان و یاریدەدەرەکانیانن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاشکرای کرد، شایستەی ئەوانیش کراونەتە چەکی پارە و لە ڕۆژانی داهاتوو خەرج دەکرێن.

Fly Erbil Advertisment