لە ناوەندی ئیدارەی سۆران پارچەی شوێنەواریی حەوت هەزار ساڵە دۆزرایەوە

له ناوچهیهكی شوێنهواریی ناوهندی شارۆچكهی سۆران بهناوی بانههێلك، تیمێكی هاوبهشی زانكۆی بهرسیلۆنەی ئیسپانیا و زانكۆی سهلاحهددین و شوێنهواری سۆران، شهش ساڵه کنە دهكهن بۆ دۆزینهوهی چهندین پارچهی شوێنهواریی حهوت ههزار ساڵه کە بۆ چوار سهردهمی جیاوازی مێژووی مرۆڤایهتیی دەگەڕێنەوە.
شەش ساڵە بە وردیی و وریاییەوە کنە دەکەن، دۆزینهوەی بەشێک لە شوێنەوارەکان گڕوتینی زیاتری پێیان بهخشیووە و هەست بە بێهیوایی ناکەن و بەردوامن لە گەڕان، لەم بارەوە پرۆفیسۆر ئانا گۆمێز، له زانكۆی بهرسیلۆنهی ئیسپانیا بۆ کوردستان24 گوتی "شەش ساڵ لەمەوبەر دەرفەتی ئەوەمان هەبوو لێرە دەست بەکار بکەین. لێرە خانووەکان بە شێوەی لاکێشەیی و بازنەیی لە قوڕ درووست کراون. هەموو شتەکان پارێزراون، مەبەستم ئەو قاپانەی وێنەیان لەسەر کێشراوە، ئامێرەکانی چێشت لێنان و کەلوپەلەکانی خواردن و ئێسکی گیانەوەران. چەندین پارچەی دیکە کە لە دەرەوە هێنراون. ئەمەش گرنگە، چونکە مانای ئەوەیە توانایان هەبووە لە دەرەوە شت بهێنن و لە شوێنی دیکە دابەشیان بکەن."
لەگەڵ چینە کاربۆنییە جیاوازەکانی خاک لە نێو گۆزەکان ئێسکی ئاژەڵ هەن و نەخشاندنی سەر پارچەکانیش شێوە و چیرۆکی جیاوازیان هەڵگرتوون، له كۆی پێنج ههزار ناوچهی شوێنهواریی ههرێمی كوردستان ههزار و دوو سهدیان لهئیدارهی سهربهخۆی سۆران تۆمار كراون.

عهبدولوههاب سلێمان بهڕێوهبهری شوێنهواری سۆران بۆ کوردستان24 گوتی: دەرکەوتنی شێوەی خانووەکان لە سەردەمی حەلەف بازنەیی بووە یان تەنیا شێوەی پیتی Tبووە، بەڵام لێرە هەر خانووی بازنەیی تێدا نییە. هەموو خانووەکان گۆشەدارن و لاکێشەیین یان چوارگۆشە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە لە ڕووی بیناسازییەوە ئەو خەڵکانەی لێرە ژیاون کە خاکی کوردستانە، خەڵکی زۆر پێشکەوتوو بوونە".
شوێنهواری بانههێلك دهكهوێته سهنتهری شارۆچكهی سۆران، لە کۆتایی چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە بۆ جاری یەکەم لایەن برای دوود و برۆس هاو شوێنهوارناسانی زانکۆی شیکاگۆی ئەمەریکا بۆ 10 ڕۆژ کاری کنەوپشکنینی تێدا کرا و تەنیا قۆناخی ژیانی حەلەفیان دۆزیوەتەوە، ئێستاش دوای نزیکەی شەش ساڵی کار، چوار سەردەمی جیاوازی تێدا دۆزراوەتەوە لە حەلەف، کالکۆلۆتیک، برۆنز و سەردەمی ئیسلامی.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگە، ڕووخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە لە ئەشکەوتی شانەدەری سنووری پارێزگای هەولێر دۆزرابووەوە لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانی لە زانکۆی کامبریج نمایش کرا و به باشترین دۆزینەوەی نیاندەرتاڵەکان لەم سەدەیەدا دادەنرێت کە مێژووەکەی بۆ 75 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.